خەندان هۆگر کەمال
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی کردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان ڕایدەگەیەنێت، لە ساڵی 2013 دا 193 پێشێلکاری بەرامبەر بە 167 ڕۆژنامەنووس لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا کراوە، پێشێلکارییەکانیش خۆیان لە هەڕەشەی کوشتن و هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی کەرەسەی ڕۆژنامەوانی و ڕێگریکردن لە کاری ڕۆژنامەوانی و لێدان بووە.
بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری ڕۆژنامەنووسان و ڕێکخراوەکانی مەدەنی و عەمید حەسەن نووری، بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی، لە هۆڵی هۆتێل تایتانیک لە سلێمانی، سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسان ئاماری پێشێلکارییەکانی ساڵی 2013ی سەر ڕۆژنامەنووسانی بڵاو کردەوە.
له و کۆنگرەیەدا کە هەریەکە لە ڕەحمان غەریب، ڕێکخەری گشتی سەنتەری میترۆ و ئاوات عەلی لە سەنتەری میترۆ، ئامارەکە خوێندرایەوە.
بەپێی ئامارەکەی میترۆ کە لەلایەن تیمەکانی خۆیەوە لە هەرسێ پارێزگاکەی هەرێم ئامادەکراوە، ساڵی 2013 لە هەرێمی کوردستان 193 حاڵەتی پێشێلکاری بەرامبەر بە 167 ڕۆژنامەنووس لە هەرێم کوردستان تۆمارکراوە.
لە بارەی جۆری پێشێلکارییەکانەوە، ئامارەکە ئاماژەی بەوەداوە: هەر لە هەڕەشە لێکردن و ڕێگری کردن لە کاری ڕۆژنامەوانی و شکاندی کەرەسەی ڕۆژنامەوانی و هەوڵی دەست بەسەرداگرتنی کەرەسەی ڕۆژنامەوانی و لێدان و چەندین پێشێلکاری دیکەی تێدایە.
- 15-01-2014
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 8,146 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!