بەهۆی شەڕ و پێکدادان و بۆردومان کردنی شاری حەلەب لەلایەن هێزەکانی ڕژێم بە سەدان کەس ئاوارەی شاری #عەفرین# بوون. هێزەکانی ئاساییشیش هاوکاری ئاوارەکان دەکەن و هەوڵی تۆمارکردنی ناوەکانیان دەدەن.
لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو بەهۆی شەڕ و پێکدادان لەحەلەب و بۆردومانکردنی شارەکە لەلایەن هێزەکانی ڕژێمەوە بە سەدان هاووڵاتی لەگەڕەکەکانی سالحین، سوکەری، سەکنا حەنانۆ و شارۆچکەی یەرموکی حەلەب بەرەو هەرێمی عەفرین ئاوارەبوون بوون. هێزەکانی ئاساییشیش دوای جێبەجێ کردنی ئەرکی پشکنین هاووڵاتییان ڕەوانەی ماڵی کەسوکار و دۆستەکانیان دەکەن لە هەرێمی عەفرین.
هاوکات هێزەکانی ئاساییش ناوی هاووڵاتییان تۆماردەکەن و هەروەها ژمارەیەک ئاوارەش دەیانەوێت لە ڕێگای عەفرینەوە دەربازی هەرێمەکانی تری ناوچەکە ببن. لەوبارەیەوە ڕاگەیەنرا کە لە ماوەی (5) ڕۆژدا هەزار هاووڵاتی ئاوارەی کانتۆنی عەفرین بوونە.
بەڕێوەبەرانی ئاساییش دەستنیشانیان کرد کە ئەوان ناوی (200) ئاوارەیان تۆمار کردووە.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 5,899 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!