خەندان شاسوار مامە
بەپێی ڕاپۆرتی ساڵای ڕێکخراوەکانی داکۆکی لە ئازادی ڕادەربڕین لە جهان، تورکیا لە پێشەنگی ئه و دەوڵەتانەیە کە پێشێلی مافی ڕۆژنامەنووسان دەکەن و زۆرترین ڕۆژنامەنووس زیندانی دەکەن، ئێستاش لە گرتووخانەکانی ئه و وڵاتەدا 162 ڕۆژنامەنووسی کورد زیندانی کراون.
خەیرەدین چەلیک، سەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ئازاد لە باکووری کوردستان بە خەندانی ڕاگەیاند: لە ئێستادا 62 ڕۆژنامەنووسی کورد لە زیندانەکانی حکومەتی تورکیادا هەن و لە کۆی ئه و ژمارەیە 19یان لە چوارچێوەی دۆسیەی کەجەکە دەستگیرکراون لە ساڵی 2011.
وتیشی: "تورکیا بۆ ڕۆژنامەنووسان مەترسیدارە و بەتایبەت ڕۆژنامەنووسانی ئازاد ئەوانەی لەگەڵ دەوڵەت نین پێشێلکارییان بەرامبەر دەکرێت".
چەلیک ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: دەوڵەتی تورکیا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسانیش سیاسییانە مامەڵە دەکات و کاتێک ڕۆژنامەنووسێک بابەتێکی ڕۆژنامەوانی ئامادە دەکات و بەدڵی دەوڵەت نییە، ئەوا مامەڵەیەکی سیاسیانەی لەگەڵ دەکەن و دۆسیەیەکی سیاسی بۆ دروست دەکەن و لە چوارچێوەی پرسێکی سیاسیدا ڕووبەڕووی دادگای دەکەنەوە و سزای توندی بەسەردا دەسەپێنن، یاخود تووشی چەندین جۆری دیکەی پێشێلکاری دەکەنەوە.
خەیرەدین چەلیک، هێما بۆ ئەوەش دەکات: ڕۆژنامەنووسانی کورد لە تورکیا زۆرترین پێشێلکارییان بەرامبەر دەکرێت.
- 12-02-2014
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 9,490 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!