لە ساڵی 2007ەوە لە هەرێمی کوردستان یاسایەکی تایبەتمان هەیە بەرۆژنامەگەری، ئەویش یاسای ژمارە (35) ە کە پەرلەمانی کوردستان بەکۆی دەنگ ڕەزامەندیی لەسەر نیشانداوە، بەڵام ماوەیەکە هەندێک لە دادوەرە بەڕێزەکانی دادگاکانی سلێمانی بۆ کەیسەکانی پەیوەست بەمیدیاو ڕۆژنامەوانی لە سنووری لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و دادگاکاندا، لە بری یاسای ڕۆژنامەگەری لە کوردستان ژمارە 35 بە ماددەو بڕگەکانی یاسای سزادانی عیراقی، ڕۆژنامەنووسان دادگایی دەکەن، یان هەوڵدەدەن بەو یاسا عیراقیە کەیسەکان بەڕێبکەن..
هاوکات داواکاری گشتی لە سلێمانی بەپێی ماددەی 403ی سزادانی عیراقی داوای لەسەر گۆڤارێک تۆمارکردوە، ئەمەش وەک گەڕانەوە بۆ خاڵی سفر وایەو مایەی نیگەرانیە بۆ سەرجەم ڕۆژنامەنووسان و ڕۆشنبیرانی هەرێمەکە.
ئێمەی ڕۆژنامەنووسان خۆشبەختانە شانازی بە یاساکەمانەوە دەکەین، کە بەبەراورد لەگەڵ یاساکانی دەوڵەتانی پێشکەوتوو لەئاستێکدایەو گەر زیاتر ئازادی دەستەبەر نەکردبێت ئەوا کەمتر نیە..
بۆیە لە ئان و ساتێکی وەهادا ڕێگا نادەین بمانگەڕێننەوە چوار گۆشەی یەکەمی ئازادی وتن و ڕادەربڕین و زۆر بە ڕوونی و ڕاشکاوانە دەڵێین: ئێمەی ڕۆژنامەنووسان لە کوردستاندا یاسایەکی تایبەتمان بەرۆژنامەگەری هەیە ئیتر پێویست ناکات دادوەرە بەڕێزەکان یاسای سزادانی عیراقی کەلە کۆتایی شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا نوسراوە بەکاربهێنن..
بەنووسراوی ڕەسمیش دادگاکانی سلێمانیمان ئاگادارکردوەتەوە، بۆیە داواکارین ئەو کەیسانەی بە یاسا عیراقیەکە تۆمارکراون بەزووترین کات بگۆڕدرێن بە یاسای ڕۆژنامەگەریی لە کوردستان ژمارە 35 چونکە ئەوەی ئازادیی بێت لەیاسای سزادانی عیراقیدا بەدی ناکرێت.. ئێمەش لەسەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان تەنها مل بۆ یاسای ڕۆژنامەگەریی لە کوردستان دەدەین..
لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان
18-03-2014
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 5,403 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!