وشیار علی، ناسراو بە وشیار بیاوێلەیی، لە ساڵی 1986ەوە لە هەڵگرتنەوەی مین بەردەوامە و بەوتەی خۆی نزیکەی سێ تەن (مینی هەڵگیراوە)ی لێ دزراوە.
یاسین محەمەد، ئاوینەنیوز: وشیار بیاوێلەیی، لە لیدوانیکدا بۆ ئاوینەنیوز ئەمڕۆ(بەک شەممە)رایگەیاند، ماوەیەک بەر لە ئیستا سەردانی گوندی بیاوێڵەی کرد، ئه و شوێنەی کە مینە هەڵگیراوەکانی لێداناوە، بەڵام دواتر بۆیدەرکەوتووە،"سێ تەن لوغمیان لێ دزیوم تائیستەش بکەران نەدۆزراونەتەوە."
وتیشی، لە بەرنامەدا هەیە مۆزەخانەیەکی تایبەت بکاتەوە لە بیاوێڵە، کە زێدی خۆیەتی، نزیکەی (1000) مەتر زەوی بۆ داناوە.
وشیار ڕونیکردەوە کە مۆزخانەکەی لە 14 بەش پێکهاتووە و هەموو ئه و جۆرە مین و تەقەمەنیانەی بەسەر کوردا تاقی کراوەتەوە تیایدا دادەنرێت.
وشیار بیاوێلەیی هەردوو قاچی بە هۆی مینەوە لە دەستداوە، تائیستا زیاتر لە (2386000) مین و لوغمی هەڵگرتۆتەوە(540000) دۆنم زەوی پاک کرۆدۆتەوە 160 تەرمی لەناو کێڵگە مینڕێژکراوەکاندا دەرهیناوە.
- 30-03-2014
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 6,735 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!