خەندان - شاسوار مامە
یەکینەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە" ئاماری شەڕوپێکدادانی مانگی ڕابردووی یەکینەکانیان لەگەڵ چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام"داعش" لە کانتۆنی کۆبانی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە.
بەپێی ئامارەکە، لە 8 ی ئادار هەتا 8 ی نیسانی 2014، لە ئەنجامی بەرەنگاربوونەوەی هێرشی چەکدارانی داعش لە شاری کۆبانی، 419 چەکداری داعش کوژراون و 10 چەکداریش بەدیل گیراون.
یەپەگە ڕاشیدەگەیەنێت لە مانگی ڕابردوودا 13 شەڕڤانی یەپەگە و یەپەژە لە ئەنجامی شەڕی داعش گیانیان لەدەستداوە.
یەپەگە ڕایدەگەیەنێت، چەکدارانی داعش لە ناوچەکانی حەلەب و ئدلب و حەما و حومس و لازقیە، هێرشیان کردۆتە سەر کانتۆنی کۆبانی.
ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات هێزەکانیان دەستیان گرتووە بەسەر چەندین جبەخانە و پارچە چەک و تەقەمەنی کە لە تورکیا و عەربستانی سعودیەوە هێنراون.
- 08-04-2014
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 12,986 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!