لەماوەی 14 ڕۆژی ڕابردودا لەسلێمانی 50 ئوتومبیل دەستیان بەسەرداگیراوە بەهۆی سەرپێچیکردنی یاساکانی هەڵبژاردن و هاتوچۆ، وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانیش ڕایدەگەیەنێت، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئه و کەسانە و هەر کەسێکی تر لەداهاتودا دەگیرێتەبەر.
سلێمانی، ئاوێنەنیوز: بەهمەن عەبدوڵڵا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئەمڕۆ دوشەممە، لەلێدوانێکدا بەئاوێنەنیوزی ڕاگەیاند، لەسەرەتای بانگەشەی هەڵبژاردنەوە 50 ئۆتۆمبێل بەهۆی سەرپێچیکردنی یاسا و ڕێنماییەکانی هاتوچۆ دەستی بەسەرداگیراوە.
وتیشی، فەرمانی دەستگیرکردن و ڕاوەستانی مامەڵەی کڕین و فرۆشتن بۆ زۆرێک لەئۆتۆمبێل دەرچوە کە بەکامێراکانی هاتوچۆ تۆمارکراون و نزیکەی 200 پسوڵەی ئاگادارکردنەوەش لەسنوری پارێزگای سلێمانیدا بۆ ئه و ئۆتۆمبێلانە کراوە کە پێچەوانەی یاسای بانگەشەی هەڵبژاردن و یاسای هاتوچۆ هەڵسوکەوتیان کردوە.
لەسەرەتای دەستپێکردنی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەوە لیژنەی ئەمنی شاری سلێمانی بڕیاریدا کە نابێت هیچ ئۆتۆمبیلێک بەپێچەوانەی ڕێنمایەکانی هاتوچۆ ڕەنگی ئۆتۆمبێلەکەی بگۆڕێت و شەوانە قەڵەباڵغی لەسەر شەقامەکان دروستبکات.
وتەبێژەکەی هاتوچۆ سلێمانی ڕاشیگەیاند، سەرجەمی سەرپێچیکاران ڕێکاری یاساییان لەبەرامبەر دەگیرێتەبەر.
بڕیارە لە 30ی ئەم مانگە هەردو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت، بۆ ئەمەش لەسەرەتای ئەم مانگەوە بانگەشەی هەڵبژاردنی لیست و کاندیدەکانی هەڵبژاردنەکان دەستیپێکردوە.
- 14-04-2014
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 4,365 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!