کوڕی سەرکردەی بە ناوبانگی کورد #شێخ مەحمودی حەفید#ی نەمرە و لە ساڵی 1917ز لە#سلێمانی# لەو بنەماڵە تێکۆشەرەدا و لە سەردەمێکی پڕ کارەسات و تەقینەوەی مێژووییدا چاوی بە ژیان هەڵهێناوە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2014/76297/0006.JPG=KTML_Photo_Alt=شێخ لەتیف لە بەندیخانە=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2014/76297/0006.JPG=KTML_Photo_End=
شێخ لە تیف هێشتا منداڵ بووە تەمەنی نەگەیشتبووە سێ ساڵان دوای بە دیل گیرانی شێخ مەحمودی باوکی بە خاو و خێزانەوە ڕوویان کردە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لای #سمکۆ# (ئیسماعیل ئاغای شکاک) .
شێخ لەتیف ساڵی 1930 لە تەمەنی سیانزە ساڵیدا بەشداریی شۆڕشی چەکدارانەی کوردی کردووە.
لە ساڵی 1942 لە لایە ن حکومەتی پاشایەتی پەلاماردراوە ، بەڵام دەستگیرنەکراوە و خۆی گەیاندووەتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دوای سالێک گەڕاوەتەوە . بەشداریی لە #کۆماری کوردستان# لە #مەهاباد# کردووە، دەربەدەری و ئاوارەیی و دوورەوڵاتی زۆر بینیوە و چەندین جار لەلایەن دوژمنانی کوردە وە زیندانی کراوە. لە ناوەڕاستی ساڵانی پەنجاکاندا لەلایەن ڕژێمی پاشایەتییەوە گیراوە و تاوەکوو سەرهەڵدانی شۆڕشی 14 تە موزی ساڵی 1958 لە شاری بەسرا لە زینداندا ماوەتەوە. شێخ لەتیف جگە لەوەی کە سەرکردەیەکی لێهاتوو بووە هاوکات شاعیرێکی بەسەلیقەش بووە چەندان هەڵبەستی بۆ وڵات و هەژاران و چەوساوەکان نووسیووە. بەگشتی هەڵبەستی لەم بوارانەدا نووسیوە: 1-نیشتانپەروەری 2-کۆمەڵایەتی 3-دڵداریی 4-گاڵتە وگە پ و بابەتی پێکەنیناوی.
شێخ لەتیف لە ئێوارەی ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی #12-05-1972# لە نەخۆشخانە ی (الراهبات) لە بەغدا لە تەمە نی (55) ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە و دواتر تەرمەکەی هێنراوەتەوە بۆ سلێمانی و لەنێو #مزگەوتی گەورە#دا بەخاک سپێردراوە .[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 29,422 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!