پۆرتاڵی ڕووداو بۆ ماوەی هەفتەیەک ڕاپرسییەکی لەنێو خوێنەرانیدا ئەنجامدا، تێیدا ئەوەی پرسیبوو "بۆ سەربەخۆیی کوردستان باوەڕت بە کام وڵاتە"، بۆ ئەوەش چوار بژاردەی خستبووەڕوو، کە بریتیبوون لە (ئەمریکا، تورکیا، ئیسرائیل و هیچکامیان).
لەماوەی ئەو هەفتەیەدا 11 هەزارو 765 کەس بەشدارییان لە ڕاپرسییەکەدا کرد و کەمترینی بەشداربووان متمانەیان بە ئەمریکا هەیە، کە لەو ژمارەیە تەنیا 471 کەس دەنگیان داوەتێ، کە دەکاتە ڕێژەی 4%ی بەشداربووان.
956 بەشداربووی دیکە متمانەیان بە وڵاتی تورکیا هەیە بۆ سەربەخۆیی کوردستان، کە دەکاتە 8.2%.
وڵاتی ئیسرائیل لەو ڕاپرسییەدا توانیویەتی زۆرترین متمانەی بەشداربووان بەدەستبهێنێت و 6571 دەنگی بەدەستهێناوە، کە دەکاتە 56.3%. ڕەنگە ئەوەش پەیوەندی بە لێدوانی بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتەوە هەبێت، کە بە ئاشکرا پاڵپشتیی خۆیان بۆ دەوڵەتی کوردی دەربڕیوە.
بژاردەیەکی دیکەی ڕاپرسییەکە بۆ ئەوەی بەشداربوو هەڵیبژێرێت "هیچکامیان" بوو، واتە بەشداربوو بڕوای بە هیچکام لەو وڵاتانە نییە بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی، ئەم بژاردەیە لەدوای ئیسرائیل و لەپێش تورکیا و ئەمریکا دێت و لە 11 هەزارو 765 بەشداربووەکە 3677 کەس باوەڕیان بە هیچکام لەو سێ وڵاتە نییە کە دەکاتە 31.5% بەشداربووان.
- 11-07-2014
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 5,697 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!