بە پێی ڕاپرسییەک کە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست و کەناڵی ئەی بی سی ئەمریکی ئەنجامیانداوە، زۆربەی ئەمریکییەکان لەگەڵ ئەوەدان ئەمریکا چەک بە پێشمەرگە بدات.
زۆربەی بەشداربووانی ڕاپرسییەکە پێیان وایە ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش مەترسییەکی جدییە لەسەر بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی ئەمریکا، دیسان زۆربەیان لەگەڵ ئەو هێرشە ئاسمانییانەدان، کە فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکەیان دەیکەنە سەر داعش.
لە ئەنجامی ڕاپرسییەکەدا دەرکەوتووە کە 71%ی بەشداربووان پشتگیری هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا دژی داعش دەکەن، ئەمەش زیادبوونی ڕێژەی پاڵپشتیکارانی هێرشە ئاسمانییەکە نیشاندەدات، لە کاتێکدا کە سێ هەفتە لەمەوبەر دەگەیشتە 58%.
رێژەی ئەو کەسانەش کە پشتگیری لە پڕچەککردنی پێشمەرگە دەکەن لە لایەن ئەمریکاوە، بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 58%.
هەروەها 65% بەشداربووانی ڕاپرسییەکە پاڵپشتی لە ئەگەری هێرشی ئاسمانی ئەمریکا دەکەن بۆ سەر بنکەکانی داعش لە ناوخۆی سووریا، بەڵام ساڵی ڕابردوو ڕاپرسییەکی لەمجۆرە کرا و پرسیاری ئەوە لە بەشداربووان کرابوو ئایا لەگەڵ ئەوەی ئەمریکا هێرشی ئاسمانی بکاتە سەر ڕژێمی سووریا و تۆڵەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لێبکرێتەوە؟، ئەنجامەکەی تەنیا نیوەی ئەو ئەنجامە بوو کە لە ڕاپرسییەکی واشنتۆن پۆست و کەناڵی ئەی بی سی ئەمریکی دەریخستووە.
- 10-09-2014
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 6,342 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!