جەبار گوڵانەیی
لەشاری تیکاپ لەرۆژهەڵاتی کوردستان گەورەترین کانگای زێڕی ئاسیایی ناوەراست دەستی بەکار کرد.
کانگای زێری (زەڕشۆران) کە ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 3تەن زێڕی هەیە واتە 2 بەرانبەر تەواوی زێڕی ئێرانی و بەپێی سەرچاوەکان 110 تۆن زێڕی تیایە، دەکەوێتە 30 کیلومەتری شاری تیکاب سەر بە پارێزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
لەدوو ڕۆژی ڕابردوودا بەئامادەبوونی ئیسحاق جەهانگیری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران و هەروەها وەزیری کانگاکانی ئێران، ئه و کانە زێڕە کرایەوە.
مەهدی کەرباسیان بەرپرسی نۆژەن کردنەوەی کانگاکانی ئێران لەپەراوێزی کردنەوەی کانگای زەرشۆران بەئاماژە بەوەی بەرهەمهێنانی زێڕی ئێران بەکردنەوەی ئەم کانگایە دوو بەرانبەر بوەتەوە ڕایگەیاند: بەهاوکاری ئەندازیارانی ئینگلیزی و کەنەدی، بە 170ملیار تمەن لەماوەی چوار ساڵ کارەکانی بەرهەمهێنان لەم ناوەندە دەستی پێکردووە.
شایانی باسە هەر پێش کردنەوەی ئەم ناوەندە کانگای زێڕی (ئاقدەرە) هەر لە 30 کیلومەتری تیکاب بە بەرهەمهێنانی ساڵانە 2 تەن زێڕ گەورەترین کانگای زێڕی ئێران بوو، کەبەم شێوەیە شاری تیکاب بەتەنیا نزیکەی 80 لەسەدی زێڕی ئێران بەرهەمدێنێت.
- 17-11-2014
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 5,026 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!