- تەقینەوەیەک لەشاری هەولێر ڕوویدا، کە خۆکوژەکەی بەنیاز بووە لەناو بینای پارێزگای هەولێر خۆی بتەقێنێـتەوە، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە ڕێگری لێکراوە. 4 کەس شەهید بوون و دەیانیش بریندار بوون.
- وەزیری تەندروستی ڕێکەوت حەمە ڕەشید ڕایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی ئەو تەقینەوە خۆکوژییەی لە بەردەم پارێزگای هەولێر ڕوویدا، 29کەس بریندار بووەو چوار کەسیش شەهید بوون.
- پێشمەرگەی کوردستان بە هاوکاری سوپای بەدر، هێرشیان بۆ سەر شارۆچکەی سەعدیە دەستپێکرد.
- لە ناو بازاڕی گەڕەکی قادسیەی شاری کەرکووک ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە و لە ئەنجامدا ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی بریندار بوون.
- شێخ موعتەسەم عەبدولعەزیز بەرزنجی، شێخی تەریقەتی قادری لە کوردستان و جیهان بەهۆی نەخۆشیەوە لە وەڵاتی تورکیا کۆچی دوایکرد.
- لە سەر ڕێگەی سەرەکی (خورماتو _ کەرکووک) لە نزیک نەخۆشخانەی سەد قەروێلەیی قەزای دوزخورماتوو بۆمبێکی چێنراو تەقییەوە و لەئەنجامدا چوار هاوڵاتی بریندار بوون.
- وەزیری دارایی عیراق ڕایگەیاند، بەغدا 500 ملیۆن دۆلارەکەی بۆ هەرێم خەرج کردوە و چاوەڕواندەکرێت بەم زووانە ڕەوانەی بکات.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 19,782 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!