هێڤی خالید
رۆژانە لە هەرێمی کوردستاندا بە هۆکاری جیاواز توندوتیژی بەرامبەر بەژنان ئەنجام دەدرێت و زۆرجاریش بەهۆی ئه و توندوتیاژیانەوە ژنان تووشی نەخۆشی دەرونی دەبنەوە، ئەمەش وادەکات ژنان ڕێگای خۆکوشتن بگرنەبەر یاخود لەلایەن خێزانەکانیانەوە بکوژرێن، بەڕێوبەری سەنتەری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەرامبەر ژنانیش ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی 10مانگی ڕابردودا هەزار و 24 توندوتیژی بەرامبەر بەژنان ئەنجام دراوە.
عەقید سەرکەوتن عومەر، بەڕێوەبەری سەنتەری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی لە لێدوانێکی بۆ خەندان وتی: "لەماوەی 10 مانگی ڕابردوودا لە سنووری پارێزگای سلێمانی هەزار و 24حاڵەتی توندوتیژی ئەنجام دراوە".
وتیشی:"بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو لە 5%ی حاڵەتەکانی توندوتیژی بەرامبەر بەژنان کەمی کردووە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، دووحاڵەتی کوشتن و لەگەڵ دوو حاڵەتی خۆکوشتنیش تۆمار کراوە.
- 26-11-2014
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 10,682 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!