هێمن مامەند
سەرۆکی لیژنەی داکۆیکردن لەمافی ڕۆژنامەنوسان ڕایدەگەیەنێت لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ 19 حاڵەتی پێشێلکاری بەرامبەر بەرۆژنامەنوسان کراوه و لەنێویشیاندا هەڕەشەی کوشتن و داخستنی کەناڵیشی تێدایە و ئاماژەش بەوە دەکات هێشتا ڕاپۆرتی شەش مانگی کۆتایی ئەمساڵیان نەنوسیووە.
جەمال حسێن، سەرۆکی لیژنەی بەرگریکردن لەمافی ڕۆژنامەنوسان تایبەت بەخەندانی ڕاگەیاند" لەشەش مانگی ئەمساڵدا واتە لە01-01-2014 تا 30-06-2014، نۆزدە حاڵەتی پێشێلکاری بەرامبەر بە 38 ڕۆژنامەنوس کراوە".
جەمال حسێن ئاماژەی بەوەشکرد" لەکۆی ئه و ژمارەیە دوو حاڵەتی کوشتن و پێنج حاڵەتی ڕاگرتن (توقیف) هەیە و داخستنی کەناڵی ئاژانسی دیجلە و گۆڤاری ڕۆژی وڵات-یش هەن.
سەبارەت بەهۆکاری بڵاونەکردنەوەی ڕاپۆرتەکانی پێشێلکاری لەماوەی ئەمساڵدا، جەمال حسێن وتی" هۆکارەکە بۆئەوە دەگەرێتەوە کە بەشێک لەوانەی پێشێلکارییان بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان کردووە، ناویان هاتووه و ئێستا لە بەرکانی جەنگن و ئەمەش نەدەکرا له و کات و ساتەدا و له و دۆخە ئەمنیە، ئه و ڕاپۆرتە بڵاوبکەینەوە."
لەبارەی ڕاپۆرتی کۆتایی شەش مانگی ئەمساڵیش وتی کە هێشتا ڕاپۆرتەکە نەنوسراوە، بەڵام بەم نزیکانە ئامادەی دەکەن.
- 09-12-2014
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 10,476 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!