لیژنەی باڵەخانەکانی سەر بەلیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماری کارو چالاکییەکانی لەمساڵدا بۆ ڕای گشتی بڵاودەکاتەوە.
بەپێی نووسراوێکی ڕاگەیاندنی قایمقامییەتی پارێزگای سلێمانی کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە تیایدا هاتووە کە بەپێی ڕاپۆرتی لیژنەی باڵەخانەکانی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەت لەبەرواری 1/1/ تاوەکو 01-03-2015، لە %37ی باڵەخانەکان کە دەکاتە 86 شوێن سەرجەمیان مەرج و ڕێنماییەکانی سەلامەتی بەرگری شارستانیان جێبەجێکردووه و سیستمی کارەبای باڵەخانەکانیشسیان بەشێوەیەکی گونجاو دانراون، هەر بەپێی ڕاپۆرتەکە لەسەدا %63ی باڵەخانەکان سیستمی کارەباو مەرجەکانی سەلامەتی و بەرگری شارستانیان تێدا نییە.
له و بارەیەوە نیگار محەمەد سەرۆکی لیژنەی باڵەخانەکان ڕایگەیاند: لە کۆی 225 سەردان تەنها 87 شوێن پابەندی مەرج و ڕێنماییەکان بوون و 142 شوێنیش ئاگادارکراونەتەوە کە لەماوەیەکی دیاریکراودا مەرج و ڕێنماییەکان جێبەجێ بکەن، سەرۆکی لیژنەکە ئاماژەی بەوەشکرد کە هیچ شوێنێک بەهۆی سەرپێچییەوە دانەخراون و کەسیش ڕووبەرووی دادگا نەکراوەتەوە.
- 02-03-2015
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 11,294 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!