راپەڕینە مەزنەکەی ساڵی 1991، لە ڕانیەی سەر بڵندی دەروازەی ڕاپەڕینەوە بۆ گشت کوردستان، دەرگای بەسەر سەردەمێکی تازەی کوردایەتیدا کردەوە، ڕاپەڕین سەرەتای حوکمی خۆبەخۆی خەڵکی کوردستان و دامەزراندنی دامودەزگا شەرعی و قانونییەکانی بوو. یادکردنەوەی ڕاپەڕین یادکردنەوەی خەباتی خەڵکی کوردستان و قوربانی و سەرجەم دەستکەوتەکانیەتی، هاوکات وەبیرهێنانەوەی بەرپرسیارێتی پاراستن و پێشخستنیانە لەسەر ئاستی کوردستان و تەواوکردنی ئەو پرۆژە نیشتمانی نەتەوەیە کە 24 ساڵ دەستی پێکرد، ئەویش بەگەڕاندنەوەی سەرجەم ناوچە دابڕێندراوەکان و بەرقەرارکردنی دادپەروەری و خزمەتکردنی خەڵک و چەسپاندنی حوکمی قانوون و حکومەتی هاوڵاتی.
لەم بۆنەیەدا، یادی شەهیدەکان بەرز ڕادەگرین و دەستی پێشمەرگە جوامێرەکان دەگوشین کە ئێستا بەرگری لە خەڵکی کوردستان دەکەن. خۆڕاگری هێزی پێشمەرگە بووە مایەی ئەوەی جیهان بەچاوی ڕێزەوە لە کورد و ڕۆڵی لە شەڕی دژ بە تیرۆر بڕوانن.
دوای 24 ساڵ ئێستا ناوچەکە ڕووبەڕووی گۆڕانکاری و هەژانێکی گەورە بووەتەوە، دەرفەتی مەزن بۆ گەیشتن بە تەواوی مافەکانمان لە ئارادایە، و هاوکاتیش ڕووبەڕووی هەڕەشەی پر مەترسی دەبینەوە. لەم ساتە مێژووییەدا، پێویستە بە گەڕانەوە بۆ هیوای خەڵک لە ڕاپەڕین لە ئازادی و دادپەروەری، بە چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەمڕۆی حوکمڕانی کوردستان، بە چەسپاندنی حوکمی قانوون و بەرجەستەکردنی حکومەتی هاوڵاتی، بە یەکخستنی تواناکانمان بۆ بەرژەوەندی گەل، ڕاپەڕین بە ئاواتی خەڵک لە مافی چارەنووس و ئازادی و ڕزگاربوون لە تەوقی پیلانگێڕی ناحەزانی کورد، بگەیەنین.
05-03-2015
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 6,569 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!