هۆگر کەمال
لەمیانی بەشداریکردنی لە دووەم پانێڵی ئەمڕۆی دیداری سلێمانی، پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند، کە هەشت هەزار و 200 ئاوارە لە سنوورەکانی دهۆک دەژین، کە کارەساتێکی گەورەیان بەسەر هاتووە، ئاماژە بەوەش دەکات کە بەهۆی نەبوونی داهاتی تەواوەوە گرفتیان بۆ دروست بووە.
لە پانێلەکەدا فەرهاد ئەتروشی، پارێزگاری دهۆک وتی: "ئه و ئاوارانەی کە هاتونەتە ناوچەکانی سنوورەکەمان، بەهۆی قەیرانەکانی شەنگال و موسڵ لە عەرەب و ئێزدیی مەسیحی پێکهاتوون".
وتیشی: "بەشێوەیەکی سەرەکی ئه و ئاوارانە بەسەر دوو بەشدا دابەش بوون، هەندێکیان لەناو بینا تەواو نەبوەکاندا دەژین و هەندێکیان لەلای خزم و کەسوکارەکانیان دەژین".
ئەتروشی ئاشکراشیکرد: "بەتێکڕا هەشت هەزار و 200 ئاوارە لە سنوورەکانی دهۆک دەژین، 22 کامپی تایبەتی بۆ ئه و ئاوارانە لە دهۆک هەن، هەموو پێداویستییەکانمان بۆ دابین کردوون وەک کارەبای 24 سەعاتی".
پارێزگاری دهۆک نەشیشاردەوە، کە بەهۆی نەبوونی داهاتی تەواوەوە کێشەیان بۆ دروست بووە. دەشڵێت: "بەشێوەی پێویست باس لە پێداویستییەکانی ئاوارەکان ناکرێت. کارەساتێکی گەورە بەسەر ئاوارەکاندا هاتووە".
- 12-03-2015
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 4,976 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!