فەرهەنگ فەرەیدون
رۆژی 9ی ئازاری 2015 کۆمەڵێک پەرلەمانتار پڕۆژە بڕیارێکیان بۆ ئاوەدانکردنەوەی کۆبانی پێشکەشی پەرلەمانی کوردستان کرد، بەپێی ئەو پڕۆژە بڕیارەش پڕۆژەکانی ئاوەدان کردنەوەی شاری کۆبانی بریتی دەبن لە دروستکردنی قوتابخانەیەک و نەخۆشخانەیەک و باخچەیەکی ساوایان و یاریگا، گوژمەی تەرخانکراویش بۆ پرۆژەکان لە داهاتی هەرێمی کوردستان دەبێت.
لەو بارەیەوە سالار مەحمود ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە خەندانی ڕاگەیاند: "رۆژی 9ی ئازاری 2015 پڕۆژە یاسایەکمان بۆ ئاوەدانکردنەوەی کۆبانی پێشکەشی پەرلەمانی کوردستان کرد.
وتیشی: "لە پڕۆژە بڕیارەکەدا هاتووە بۆ ئاوەدان کردنەوەی شاری کۆبانی لە ڕۆژئاوای کوردستان، حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاریی ئەنجام دەدات".
جێی باسە بە پێی پڕۆژە بڕیارەکە پڕۆژەکانی ئاوەدان کردنەوەی شاری کۆبانی بریتی دەبن لە دروستکردنی قوتابخانەیەک و نەخۆشخانەیەک و باخچەیەکی ساوایان و یاریگایەک، گوژمەی تەرخانکراو بۆ پرۆژەکانیش لە داهاتی هەرێمی کوردستان دەبێت.
- 12-03-2015
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 6,386 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!