دەقی بەیاننامەکەی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
بەناوی خوای گەوره و میهرەبان
ئامادەبووانی خۆشەویست...
لە "27"ەمین ساڵیادی کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا، جارێکی تر بە خەمناکیەوە پرسه و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی کەسوکاری شەهیدانی ئەم کارەساتە ویژدان هەژێنە و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان دەکەم.
دیارە ئەمساڵ یادکردنەوەی کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە هاوکاتە لەگەڵ پەسەندکردنی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، کە ئەمەش جێگای دڵخۆشی و ئومێدی هەموومانە و دەمێک ساڵیشە گوتوومانە هەڵەبجه و هەڵەبجەییەکان شایستەی زۆر لەوە زیاترن کە بۆیان بکرێ، بۆیە لێرەوه و لە پاڵ هاوخەمی بەم کارەساتە جارێکی تر پیرۆزباییەکی گەرم لە خەڵکی پارێزگای هەڵەبجە دەکەم و ئومێد دەکەم بە پارێزگابوونی شارەکەیان بەشێک لە خەمەکانیان کەم بکاتەوە.
هەروەک بە پێویستی دەزانم لێرەوە داوا لە سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەکان بکەم کە بەرژەوەندی تەسکی حزبایەتی و پۆست و پلە وەلابنێن و هەرچی زووە ڕێک بکەون لەسەر دەستبەکاربوونی ئیدارەی پارێزگاکه و هێنانەدی خەونی هەموومان، بۆ ئەوەی هەڵەبجەییەکان خۆیان خزمەتی خۆیان بکەن و ئێمەونانانیش پاڵپشت و پشتیوان بین.
کۆسرەت ڕەسول عەلی
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 10,878 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!