راگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانی لەبارەی: ڕوونکردنەوەێکی پێویست لە لایەن نووسینگەی تایبەتی ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ڕووداوی هەڵه و دڵ تەزێن و نەخوازراوی شەهیدبوونی سەربازێکی قارەمانی هێزەکانی هاوپەیمانی وڵاتی کەندا و برینداربوونی سێ سەربازی قارەمانی تریان لەهەمان ڕووداو وەک لە ڕاگەیاندراوی فەرمی وەزارەتی پێشمەرگە ژمارە (3) ی ڕۆژی (08-03-2015) دیاری کرا، ڕووداوێکی دڵتەزێن و هەڵە و نەخوازراو بو و بوە مایەی دڵگرانی و دڵتەنگی وەزارەتی پێشمەرگە و گشت هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و دەست بەجێ وەزارەتی پێشمەرگە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی دامەزراند بۆ لێکۆڵینەوە له و ڕووداوە دڵتەزێن و نەخوازراوە و لەبەر ئەوەی چەند لێدوانێکی نافەرمی له و بارەوە بڵاوکرایەوە لەسەر هەمان ڕووداو، لێرەدا و لەم ڕوونکردنەوەدا جەخت دەکەینەوە کە یەکەم:
وەزارەتی پێشمەرگە وهێزەکانی پێشمەرگە چاوەڕێ دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەی لیژنەی لێکۆڵینەوەکەن لەبارەی ئه و ڕووداوە.
دووەم : وەزارتی پێشمەرگە بانگهێشتی نوێنەرانی هێزەکانی هاوپەیمانی وڵاتی کەنەدا دەکات لە کوردستان کە بەشداربن لە لێکۆڵینەوە لەگەڵ لیژنەی لێکۆڵینەوەی وەزارەت ئەگەر دەخوازن لەوبارەوە.
سێیەم: جگە له و ڕاگەیەندراوە فەرمی یە کە لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە دەرچووە و بڵاوکرایەوە لەکاتی خۆیدا هەر لێدوان ولێکدانەوە و هەواڵێکی تر لە لایەن هەر کەس وناوەندێکی ترەوە لە ناو وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لەبارەی ئه و ڕووداوە وترابێت و بڵاوکرابێتەوە نافەرمی یە وشەخسییە و پەیوەندی بە وەزارەتی پێشمەرگەوە نییە.
چوارەم: جەخت دەکەینەوە بۆ جارێکی تر کە تەنها و تەنها و بەپێی فەرمانی هەرێمی ژمارە (1) ی ساڵی 2007 وتەبێژی فەرمی هێزەکانی پێشمەرگە و پاراستنی هەرێمی کوردستان فەریق جەبار یاوەر مەندەیە، کە ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە و ئەندام وتەبێژی فەرمی فەرماندەیی گشتی هێزەکانی پاراستنی هەرێم و بەفەرمانی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەیی گشتی هێزەکانی پاراستنی هەرێم وهیچ وتەبێژێکی تر لە وەزارەتی پێشمەرگە نییە بۆ ئاگاداری هەموو لایەک لەوبارەوە.
سکرتێری ڕۆژنامەوانی ئەمینداریەتی گشتی وەزارەتی پێشمەرگە 17-03-2015
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 6,682 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!