راگەیاندراوێک لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پشتڕاستی دەکاتەوە کە شەوی ڕابردوو، کاتژمێر 8:45 خولەکی شەو، لە گەڕەکی قاهیرەی شاری موسڵ، تیرۆریست (موفق اسعد اسکندر) کوژرا و دوو لە هاوکارەکانیشی بە سەختی بریندار کران.
جێگەی ئاماژەپێدانە، تیرۆریست (موفق اسعد اسکندر) سەرەڕای ئەنجامدانی چەند کارێکی تیرۆریستی، لە ڕێکەوتی 25-01-2015 لە شاری موسڵ، ئەفسەرێکی پێشمەرگەی بە ناوی (هوجام سورچی) بەشێوەیەکی دڕندانە شەهید کردبوو.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
03-04-2015
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 9,837 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!