بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ئێزدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بەگوێرەی دوا ئاماری بەڕێوەبەرایەتیەکەیان هەزارو 483 هاوڵاتی ئێزدی لەدەست تیرۆرستانی داعش ڕزگاریان بووە.
خەیری بوزانی بەڕێوەبەری کاروباری ئێزدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خەندانی ڕاگەیاند: "بەگوێری ئەنجامی دوا ئاماری بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ئێزدییەکان لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێم کە لە 16ی نیسانی 2015 ئامادەکراوە، هەزارو 483 هاوڵاتی ئێزدی لەدەست تیرۆریستانی داعش ڕزگاریان بووە".
بەڕێوەبەری کاروباری ئێزدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی ڕاشیگەیاند: "لەو ژمارەیەی ئازادکراون 293 یان لە ڕەگەزی نێرو 724 یان ڕەگەزی مێ بووە، جگە لەو ژمارەیەش 241 منداڵی کوڕو 225 منداڵی کچ-یش لەناو ئازادکراوەکاندان".
خەیری بوزانی وتیشی: "ئەو ژمارەیە لەکۆی زیاتر لە پێنج هەزار هاوڵاتی ئێزدی دێت کە لەسەرەتای مانگی هەشتی ساڵی ڕابردوو لەلایەن تیرۆریستانی داعش دەستگیرو بێ سەروشوێنکراون کە بەشی زۆریان لە ڕەگەزی مێن".
- 17-04-2015
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 17,786 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!