ئەفسەریکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا ژمارەیەک ئۆتۆمبێل لەسنوری پارێزگای هەولێر سوتاون هۆکارەکەشی بەهۆی خراپی بەنزینەوە بووە.
کافی عەبدولقادر، ئەفسەر لەبەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بە خەندانی ڕاگەیاند: "لەماوەی دوو هەفتەی درابردوودا سێ ئۆتۆمبێل لە سنوری پارێزگای هەولێر گڕیانگرتووە هۆکارەکەشی خراپی جۆری بەنزین بووە".
وتیشی: "گڕگرتنی ئه و ئۆتۆمبێلانە لەکاتی گۆڕینی (فیوت پەمپ)ەکانیان بووە، کە بەهۆی خراپی جۆری بەنزینەوە لەکارکەوتوون".
ئه و ئەفسەرەی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد: "له و ڕووداوانەدا هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتۆتەوە، بەڵکو تەنها زیان بە ئۆتۆمبێلەکان گەیشتووە".
ماوەیەکە بەهۆی خراپی جۆری بەنزین لە هەرێمی کوردستان ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان لەکارکەوتوون، هۆکارەکەشی بۆ هاتنی بەنزینی خراپ لەدەرەوەی هەرێم و نۆژەنکردنەوەی پاڵاوگەکانی نەوت دەگەڕێتەوە، بۆ ئەومەبەستە حکومەتی پەرلەمان هەوڵەکانیان دەستپێکردوە بۆ چارەسەرکردنی ئه و گرفتە.
- 19-05-2015
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 4,759 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!