بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پارلمانی تورکیا پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی گەلانی تورکیا و هەموو حزبە بەشداربووەکانی هەڵبژاردن دەکەم. سەرکەوتنی ئەم هەڵبژاردنە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە دیموکراسی لەتورکیا گەیشتووەتە ئاستێکی بەرزی پێگەیشتوویی.
زۆریش خۆشحاڵ بووم کە کورد بۆ یەکەمجار توانی لەکەشوهەوایەکی دیموکراتیدا لە چوارچێوەی پارتێکی سیاسی بگاتەپارلەمانی تورکیا. ئەوە بۆ پێشخستنی ئاشتی و دیموکراسی دەستکەوتێکی گرنگە. هەر بەم بۆنەیشەوە دەستخۆشی لە سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی گەلان دەکەم.
وەک چۆن لە ڕابردوو پاڵپشتی پێشڤەچوونی پڕۆسەی ئاشتی و دیموکراسی بووین لە تورکیا لەمەودوایش لەم پشتیوانیە دا بەردەوام دەبین. هیوادارم ئەم دەستکەوتە ببێتە مایەی فراوانتربوون و قوڵتربوونی ئاشتی و برایەتی لە تورکیا و ئاسەوارەکانی ستەمکاری و ئینکار وجیاکاری نەمێنێت.
مسعود بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
8ی 6ی 2015
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 5,386 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!