بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
ئێمە وەک زانایانی ئایینی و پیاوانی ئایینی سەرجەم پێکهاتە ئایینیەکانی هەرێمی کوردستان، ئەمرۆ (17-08-2015) لە بارەگای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبووینەوە، هەموومان یەکدەنگ و هاوڕابووین کە هەرێمی کوردستان بە ڕەوشێکی خراپدا تێدەپەڕێت و، کۆمەڵێک گرفت و قەیرانی ئابووری و ئەمنی یەخەی وڵاتەکەمانی گرتووە، بەتایبەتی شەڕی نەگریسی تیرۆریستانی داعش،
بۆیە لەو کاتەی هێشتا مزگەوت و کەنیسەو پەرستگەکانی سەرجەم ئۆل و پێکهاتە ئاینیەکانی کوردستان لەژێر دەستی تیرۆریستان دانەو، بە هەزاران ژن و منداڵی کوردستان دەستبەسەرو بارمتەی بەر دەستی تیرۆریستانن، هێشتا چاوی دایکی شەهیدان فرمێسکی وشک نەبووە، سات بە سات پێشمەرگە قارەمانەکانمان لەبەر سەرمای زستان و گەرمای هاوین دیفاع لە کەرامەتمان دەکەن، بەتایبەتی هەمیشە بە چاوی پەناگەی ئارامی پێکەوەژیانی ئاینی و نەتەوەیی تەماشای کوردستانمان کردووە.
بۆیە لێرەوە وەکو زانایان و پیاوانی ئایینی سەرجەم پێکهاتە ئایینی و مەزەبیەکانی کوردستان داوا لە هەموو لایەک دەکەین بە زووترین کات کۆتایی بەم گرژی و قەیرانەی ئێستا بهێنن و، پێکەوە بە برایانەو بە گیانی لێکحاڵیبوون کۆتایی بەم دۆخە بێنن، بۆ ئەوەی لە ئاست خواستی خەڵک بن و، خەڵک چاوەڕوانی چاکبوونی بژێوی ژیان و دابینکردنی ئاسایش وئارامییە، بۆیە دروستکردنی قەیرانێکی تر خەڵک بەرەو نائومێدی دەبات، بە دڵنیاییەوە ئەوانەی هەر شلەژانێک لەم وڵاتە دروست دەکەن مێژوو ڕەحمیان پێ ناکات.
دووبارە خوازیارین بگەنە سازان و پێکەوە کۆتایی بەم ڕەوشە بهێنن.
زانایان و پیاوانی ئاینی سەرجەم پێکهاتە ئایینی و مەزەبیەکانی کوردستان
17-08-2015
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 6,274 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!