بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند کە ڕێژەی چارەسەرکردن بۆ نەخۆشی سیل لە شارەکە گەیشتۆتە (97%) و سەرەڕای ئەوەش یەکێکە لەشارە پێشەنگەکان لەڕووی ڕێژەی دۆزینەوە و دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکەوە.
ئەمڕۆ دوو شەممە 17-08-2015 بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و سەنتەری ڕاوێژکاری نەخۆشییەکانی سینگ و هەناسە لە هۆتێل (های کریست) بەهاوکاری لەگەڵ هەردوو ڕێکخراوی جیهانی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان (UNDP) و (WHO) کۆنفرانسێکی زانستی تایبەت بۆ ئه و مەبەستە ڕێکخست و تێیدا سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەکانی تەندروستی پارێزگاکانی عێراق و پسپۆڕانی بوارەکە بەشداربوون و بڕیاریشە چەند ڕۆژێک بخایەنێت.
کۆنفرانسی زانستی بۆ هەڵسەنگاندنی ڕەوشی نەخۆشی (سیل) و چارەسەرییەکانی لە سەر ئاستی عێراق لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو و ئاماژە بەوەدرا کە پارێزگای سلێمانی پێشەنگی هەموو پارێزگاکانی تری (عێراق)ە لەڕووی زوو دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشیەکانی (سیل)ەوە.
لەوبارەوە د.میران محەمەد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی تایبەت بۆ خەندان وتی: "لەڕووی زوو دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی (سیل)ەوە پارێزگای سلێمانی ئاستێکی باشی بڕیوە، ئێستا لەڕێی شەش کەرتی تایبەتەوە بۆ ئه و مەبەستە چاودێری و چارەسەری نەخۆشییەکە دەکرێت".
وتیشی: "ڕێژەی چارەسەرکردن بۆ نەخۆشییەکە لەشاری سلێمانیدا گەیشتۆتە (97%) و سەرەڕای ئەوەش یەکێکە لەشارە پێشەنگەکان لەڕووی ڕێژەی دۆزینەوە و دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکەوە، هەموو ئەمانە وایانکرد لە کۆنفرانسەکەشدا ئاماژەی پێبدرێت و دەستخۆشی لە هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بکرێت و داواکرا هەموو پارێزگاکانی تر چاو لە سلێمانی بکەن".
- 17-08-2015
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 8,481 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!