- هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، ئۆپەراسیۆنێکی بۆ گرتنەوەی چەند گوندێک لە ڕۆژئاوای کەرکووک دەستپێکرد. لە ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمڕۆدا هێزی پێشمەرگەی کوردستان 12 شەهید و 29 بریندار هەیە. هەر لەو ئۆپەراسیۆنەدا هێزی پێشمەرگەی کوردستان توانیویەتی گوندەکانی (مەنسوریە، سەدە، کواس عەرەب، کواس کورد، محەمەد خلیل، غەڕا، گوبێبە)ی ئازاد بکات.
- بەرپرسێکی وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، زیاتر لە 250 چەکداری کورد لە ڕیزەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کوژراون، تەئکیدیشی لەسەر کەمبوونەوەی بوونی چەکدارانی کورد لەنێو ئەو ڕێکخراوەدا کردەوە.
- ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە، لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد کە گەریلاکان لە ناوچەی گەلی دۆسکی چالاکیان ئەنجامداوە و لە چالاکیەکەدا زیاتر لە 30 سەربازی دەوڵەتی تورک کوژراون.
- ئەمڕۆ لە شارۆچکەی خورماتوو لە دوو کات و شوێنی جیاوازدا، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە دەستڕێژی گوللە لە دوو هاوڵاتی کراو هەردوو هاوڵاتییەکەش کوژران.
- لە سایتەکانی نزیک بەتیرۆرستانی داعش گرتەیەکی ڤیدیۆی بڵاوکرایەوە کە تیایدا ئەو تیرۆرستانە ژمارەیەک پێشمەرگەی دیل بە شێوەیەکی نا مرۆڤانە شەهید دەکەن.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 16,202 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!