ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
گەڕانەوەی ئەو هاوڵاتیانەی بەهۆی هێرشی چەتەکانی داعشەوە ماڵ و زێدی خۆیان لە کۆبانێ بەجێهێشتبوو تا دەچێت زیاتردەبێت، لەماوەی نۆ مانگی ڕابردوودا 175 هەزار کەس گەڕاونەتەوە کۆبانێ.
پێش ئێستا لە کۆبانێ و گوندەکانی دەوروبەری تەنها کوردان دەژیان و ژمارەی دانیشتوانەکەی زیاتر لە 250 هەزار کەس بوون، بەڵام دوای شۆڕشی گەلانی سوریا و دەستپێکردنی شەڕی چەکداری ژمارەی ئەو ئاوارانەی بەهۆی شەڕەوە لە شارەکانی دیکە هەڵهاتبوون و ڕویانکردبووە کۆبانێ زیاتربوون، بەو هۆیەوە ژمارەی دانیشتوانەکەی گەیشتبووە 450 هەزار کەس.
پاش هێرشی چەتەکانی داعش لە 15 ئەیلولدا بۆسەر کۆبانێ گەل لەترسی کۆمەڵکوژی ناچاربوو جێ و واری خۆی جێبهێڵێت و کۆچبەری باکوری کوردستان ببێت.
لەئەنجامی بەتخۆدانی یەکینەکانی یەپەگە و یەپەژە لە 26-01-2015 دا کۆبانێ لە چەتەکان پاککرایەوە، ئەوەش ڕێگەی بۆ گەڕانەوەی کۆچبەران بەرەو زێدی خۆیان خۆشکرد.
بەپێی ڕاپۆرتێکی دەستەی کاروباری کانتۆنی کۆبانێ لە ماوەی نۆ مانگدا 175 هەزار هاوڵاتی گەڕاونەتەوە کۆبانێ و دەستیان کردوەتەوە بەژیانی ئاسایی خۆیان.
گەڕانەوە هاوڵاتیان تا ئێستاش بەردەوامە، دەرگای مورشید پنار نێوان باکور و ڕۆژئاوای کوردستان، ڕۆژانەی پێنج شەممە و دووشەممە بۆ گەڕانەوەی کۆچبەران دەکرێتەوە هەفتانە زیاتر لە 3 هەزار و 500 کەس دەگەڕێنەوە.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 4,897 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!