هەیاس جەمال حەمە غەریب، لە ساڵی 1985 لە شارۆچکەی هەورامانی تەخت لەدایکبووە، وەک خۆی لە پۆستێکدا لە فەیسبووک نووسیبووی، هەر لە تەمەنی شەش ساڵییەوە باوکی ناردوویەتییە حوجرە لە شارۆچکەی هەورامان و لەوێوە دەستی بە فەقێیەتی کردووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، کە لە تەمەنی 15 ساڵیدا ئاشقی کچێک دەبێت، بەڵام کچەکە لەگەڵ کەسێکی تردا هاوسەرگیری دەکات، ئەمەش وا دەکات هەیاس غەریبی دەست بکات بە نووسینی شعر و لە زۆر بۆنەی ئایینیشدا بە شعر بەشداری کردووە.
خۆی باسی لەوە کردووە کە بە نالی سەردەم ناسراوە و، پاش دوو ساڵی تر دەبوو ئیجازەی مەلایەتی وەربگرتایە، بەڵام مەرگ مەودای نەدا، بڕیاریش بووە لە ئاییندەیەکی نزیکدا دیوانی هۆنراوەەکانی خۆی بڵاوبکاتەوە، کە بەشێکی زۆری شعرەکانی بە دەنگی خۆی، تۆمار کردووە.
هەیاس غەریبی، ڕۆژی 12-10-2015 لە هەورامانی تەخت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ڕووداوی هاتوچۆ، گیانی لەدەست دا.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 17,194 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!