بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاشکرای دەکات لە61% قوربانیانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ کەساڵی 2014 لەشاری سلێمانی ڕوویانداوە لە توێژی گەنجان بوون.
مولازمی یەک بەهمەن عەبدوڵڵا لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاماژەی بەوەکردوە، لەساڵی 2014 دا 140 کەس بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە لەناوشاری سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.
بەهمەن عەبدوڵڵا ئەوەشی ڕوونکردۆتەوە، له و ژمارە قوربانییە 86 کەسیان تەمەنیان لەنێوان 15-45 ساڵدا بووە، واتا لاوبوون ئەوەش ڕێژەی 61% قوربانییەکان پێکدەهێنێت.
توێژینەوەکان باس لەوە دەکەن کە دەتوانرێت بە ڕێژەی 20% مردن و بەرێژەی 30% پێکدادانە سەختەکان کەمبکرێتەوە ئەگەر شۆفێران پابەندی سنوری ئەوپەڕی خێرای بن، بە گشتی خێرایی یەک لەسەر سێ ی ڕوداوەکانی هاتوچۆ پێک دەهێنێت.
- 01-11-2015
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 4,511 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!