له دایکبووی : #مەهاباد# 1911
کاتی شەهیدبوون : 1947.03.30
شوێنی شەهیدبوون : مەهاباد
شوێنی گڵکۆ : مەهاباد
چۆنیەتیی شەهیدبوون : ئێعدام
وەزیری بەرگری کۆماری کوردستان
محەممەد حوسێن سەیفی قازی ناسراو به حەمەحوسێن خان ساڵی1911لە شاری مەهاباد لە دایک بوو.میرزا حوسێن سەیف ولقوزات، باوکی حەمەحوسێن خان یەکێک لە پیاوە زاناو ناسراوەکانی کوردستان بوو.لە شێعر و نوسیندا دەستێکی زۆر باڵای هەبوو، شێعرەکانی بە کوردی و فارسی لە کاتی خۆیدا دەستاودەست دەگەڕان و لە ناو خەڵکدا زۆر بە نرخ بوون.حەمەحوسێن خان لە ژێر دەستی باوکێکی ئاوا زاناو نیشتمانپەروەر دا پێگەیشت بوو. ئامۆزای پێشەوا قازی محەممەد و یەکێک لە دامەزرێنەرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بوو. لە سەر دەمی کۆماری کوردستاندا، کرا بە وەزیری بەرگری و تا گیران و شەهید بوونی هەر لە سەر ئەم کارە بوو.حەمەحوسێن خان لە دادگادا زۆر پیاوانە لە بیرو باوەڕی دێموکڕاتانەی خۆی، لە کۆماری کوردستان، لە پێشەوای کورد قازی محەممەد دیفاعی کرد، وە شانازی پێ دەکرد کە لە سەر ئازادی نەتەوەکەی دادگایی دەکرێ. شەوی30ی3ی1947 پێشەوا قازی محەممەد و سەدری قازی و حەمەحوسێن خان لە چۆارچرای شاری مەهاباد لە سێدارە دەدرێن. ئەم ڕۆژە، یانی دەی خاکەلێوە بە ڕۆژی شەهیدان نێودێر کراوە.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,406 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!