کۆنگرەی هەوت لە26 ی سەرماوەزی1364(1985) کانی مێو، باشووری کوردستان.
کۆنگرەی هەوت لە کاتێک د اگیرا کە بەداخەوە حیزب هەم لە لایەک لە حاڵی شەڕێکی پارتیزانیی قورس بوو لە گەل ڕێژیم و هەم لە لایەکیش تووشی شەڕی ناوخۆ هاتبوو لە گەل کۆمەڵە. هەر وەها شوێنی بنکە و بارەگاکانی حیزب کەوتبوونەوە نێو بەرەی شەڕی ئیران و عێڕاق و ڕۆژانە بۆمباران دەکران. بەڵام حیزب سەرەڕایی هەموو خەتەراتێک کە هەبوو، کۆنگرەی هەوتی بەڕێوە برد.
بڕیار و ئاکامەکانی کۆنگرەی هەوت :
سازماندەیی سەرلەنوێی هیزی پێشمەرگە وئۆرگانەکانی حیزبی بۆ خەباتی پارتیزانی.
تەئیدی هەڵوێستی" دیفاع" لە شەڕ لە گەل کۆمەڵە، کە لە هاوینی هەمانساڵ دا پلۆنۆمی کۆمیتەی ناوەندی لەو بارەوە بڕیاری دابوو.
تەئیدی هاتنە دەری حیزب لە شوورای نیشتیمانی بەرگری.
هەڵبژاردنی ڕێبەریی حیزب و دوکتۆر قاسملوو بۆ جاری شەشەم وەک سکرتێری گشتیی حیزب هەلبژێرایەوە.
ئەوەش زیاد بکەین کە دوای کۆنگرەی هەوت، کار وخەباتی حیزب کەوتە قۆناغێکی پڕ لە گەشە ی هەمەلایەنە.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,486 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!