لەدایکبووی 1953، شارەدێی جەباری سەربە شاری #کەرکووک#ە. لە ساڵی 1983 چووەتە ڕیزی شۆڕشەوە لەکەرتی چواری جەباری بووەتە پێشمەرگە و کادیری ڕێکخستن هەر لەبەر ئەوەش ڕژیمی بەعس شەش کەس لەئەندامانی خێزانەکەی گرتووە. پشتر بووەتە پڕۆفیسۆر لە زانکۆی #سلێمانی#، مامۆستای ئەدەب و ڕەخنە بووە و وانەی خوێندنی باڵا دکتۆرا و ماستەری وتووەتەوە، خاوەنی چوار بەرهەمی بڵاوکراوەی ئەدەبی ڕەخنەییە. سەدان وتاری ئەدەبی وڕەخنەیی و زمانەوانی کۆمەڵایەتی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاوکردووەتەوە دیوانێکی شیعری هەیە.
بەرهەمەکانی:
-بەهاکان کە نامۆ ئەبن (شیعر)
-کەرکووک و بزاڤی شیعری کوردی (لێکۆڵینەوە)
-چەند لێکۆڵینەوەیەکی ئەدەبی بەرگی یەکەم
-چەند لێکۆڵینەوەیەکی ئەدەبی بەرگی دووەم
ڕۆژی #19-08-2020# بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 8,419 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!