ەرماندەی ناسراو بە (سەربەستە کۆڵ) لە دایکبووی ساڵی 1957 ی گوندی (قارەمان)ی قەرداغە، لە خێزانێکی جووتیار و هەژاربووە. ساڵی 1977 پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە کردووە. ساڵی دواتر لە هەرێمی 5 ی قەرداغ بووە بە پێشمەرگە. ساڵی 1979 دوای ئەوەی 1 ساڵ بووە کە پێشمەرگە بووە. کراوەتە فەرماندەی مەفرەزە، پاش پێکهێنانی تیپی 57ی سەرگرمە کرایە فەرماندەی کەرتی 1ی ئەم تیپە. لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا، بەشدارییەکی کارای لە چالاکییەکانی هێزی پێشمەرگەدا کردووە، 4 جار بریندار بووە، لەم شوێنانە جاری یەکەم لە ساڵی 1980 لە شەرێکی دەستەویەخەدا لە شارۆچکەی (بەکرەجۆ) لەگەڵ هێزەکانی کۆماندۆی عێراق کە تیاییدا 5 کۆماندۆ کوژران، لەم شەرەدا پەنجەیەکی دەستی ڕاستی پەڕیوە و هەر بەم هۆیەوە نازناوی(سەربەستە کۆڵ)ی بەسەردا بڕاوە. جاری دووەم ساڵی 1981 لە شەڕێکدا لە نیوان گوندی (جێشانە و داراغا)دا لە سنووری سەرگرمە، جاری سێهەم ساڵی 1982 لە چالاکییەکی پێشمەرگانەدا لە ناو شاری #سلێمانی# لە گەڕەکی سەرشەقام. جاری چوارەم لە ساڵی 1985 لە ئەنجامی بەشداری کردنی لە ئۆپەراسیۆنی (دابان-هەلاج)دا کە تیاییدا هێزەکانی عێراق (552) سەرباز و جاشیان لێکوژرا. لە 15-04-1987 لە کاتی بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی داستانی (رزگاری)یدا لە قۆڵی چەپی چیایی (دوبرا) لەگەڵ فەرماندەی کەرتی 3ی تیۆی 57ی سەرگرمەدا شەهید کران.
سوپاس بۆ بەڕێز کاک (ئیبراهیم حەمە ئەمین) بۆ ناردنی سەرچاوەکە
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,284 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!