لە دایکبووی #1976-06-20# گەڕەکی #چوارباخ# ی شاری #سلێمانی# یە، دەرچووی ئامادەیی بازرگانی سلێمانییە، ئێستا فەرمانبەری بەرێوەبەرایەتی گشتی پەرەوەردەی سلێمانییە. پەرتووکێکی هەیە کە کۆکراوەی وتارەکانییەتی تایبەتە بە کاری سیاسی کورد و ئافرەت و کۆمەڵگەی کوردی بەناوی (نیگای بەیان)، چەندین وتاری لە سایتەکانی وەک (سبەی، پێنووسەکان، ئاوێنە)دا بڵاوکردووەتەوە. ئەندامی ڕێکخراوی لۆبی کوردی بەریتانییە، پانێڵی سازکردووە لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە سەر سەربەخۆیی کورد و قەیرانەکانی ئەمڕۆ لە ژێر ناوی سەربەخۆیی ئەدرێت یا ئەسەنرێت. بەشداری چەندین سیمیناری کرووە، چەندین کۆڕی شعری سازکردووە، وەک چالاکێکی مافەکانی مرۆڤ چەندین جار سەردانی ئاوەرەکانی کردووە لە کەمپەکان، لەگەڵ کەناڵی ئەنبار وەک ڕاگەیاندن کار کاری کردووە.
[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 6,499 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!