دەزگای تەندروستی هێزی پێشمەرگەی کوردستان نوێترین ئاماری شەهیدان و بریندارانی پێشمەرگە لەشەڕی دژی چەکدارانی داعش ئاشکرا دەکات.
لەمبارەیەوە دکتۆر (شەماڵ جەبار یاوەر) بەڕێوەبەری دەزگای تەندروستی پێشمەرگە بەNNAڕاگەیاند، لەسەرەتای بەرەنگاربونەوەی گروپی تیرۆریستی داعشەوە تاوەکو ئەمڕۆ، ژمارەی ئەو پێشمەرگەو خۆبەخشانەی کە لەبەرەکانی جەنگدا شەهیدبوون گەیشتۆتە 1415 شەهید، ژمارەی بریندارانیش گەیشتۆتە (9134) کەس.
دکتۆر شەماڵ وتی:چەندین تیمی دەزگاکەیان لەبەرەکانی جەنگدان بەمەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بەهێزەکانی پێشمەرگە، ئەوانیش دوو شەهیدو چوار برینداتریان پێشکەش بەکوردستان کردووە.
دەزگای تەندروستی پێشمەرگە خزمەتێکی بەرچاو پێشکەش بەهێزەکانی پێشمەرگەو کەس و کاریان دەکات، هاوکات زۆرترین ڕێژەی نەشتەرگەریشی تیایدا ئەنجام دەدرێت.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 15,160 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!