لە ساڵی 1956 لە شاری خانەقین لەدایکبووە. قۆناغەکانی خوێندنی هەر لە خانەقین تەواوکردووە. لە ساڵی 1980 پەیوەندی بەڕێکخستنەکانی (ی.ن.ک)ەوە دەکات و ساڵی 1982 دەچێتە شاخ و چەکی پێشمەرگایەتی لە شان دەکات. ساڵی 1983 بووە بە سکرتێری (مام جەلال)، ماوەیەکیش لێپرسراوی بەشی چاپەمەنی چاپخانەی شەهید (ئیبرهیم عەزۆ) بووە. دوای ڕاپەڕین کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان تەواو دەکات و پلە سەربازییەکان دەبڕێت تا دوا پلەی دەبێتە عەمید و دەبێتە لێپرسراوی بەشی ئیدارەی میحوەری گەرمەسێری هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان. لە کۆباشی مینی چەتەکانی داعشی پێدادەقێتەوە و لەگەڵ دوو پێشمەرگەی تردا لە 06-05-2016 شەهید دەبن.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 4,242 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!