لە دایکبووی ساڵی1971 سلێمانیە و دەرچووی پەیمانگای پێگەیاندنی مامۆستایان بەشی زمانی عەرەبیە. لە ساڵی 1994وە وەک کامیرامان لەبەشێک لە کەناڵە لۆکاڵیەکانی ئەو کاتە دەرکەوتوە لەزۆرێک لە دامەزراوە حکومی و حیزبیەکان وەک میدیاکار کاری کردوە، لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندن بووە لەوەزارەتی مافی مرۆڤ وئاوارەو ئەنفالکراوەکان وبەڕێوبەرێتی پەروەردەی دوکان و وەک ڕاکەیاندنکار لەهەریەک لە فەرماندەیی گشتی هێزی پێشمەرکەی کوردستان و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران وبەرێوەبەرێتی پەروەردەی سلێمانی / ڕۆژئاوا کاری کردوەو وەک پەیامنێر و هاوکاریش بۆ هەریەک لە (تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان وکەناڵی کوردسات و کەناڵی نەورۆز و دەنکی مەدەنیەت و هەفتەنامەی چاودێر، ۆ ڕۆژنامەی کوردستانی نوێشَ بەپارچە کاری کردووە. لە ساڵی 1991 یەکەم هۆنراوەی نووسیوە بەردەوامە لەنووسین خاوەنی سێ پەرتوکە شیعرییە بەناوەکانی (ئاوازەکانی نامۆیی - خەرمانی کۆچ و- بۆنی پاییز) لە هۆنراوەکانیدا باس لەکێشە نیشتمانی نەتەوەیی سیاسی و کۆمەڵایەتی دەکات و بەشێکی هونراوەکانی بابەتی پەروردەیی وسۆزداری و تەنزە.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 5,027 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!