بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان:هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری بۆکان هەڵیانکوتایە ماڵی مامۆستایەکی زانکۆ بە ناوی “رەحیم حسێنی” و دوای پشکنین ماڵەکەی و زەوت کردنی کۆمەڵێک لە کەلوپەلە شەخسیەکانی، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتیان گواستەوە و لێپرسینەوەیان لە گەڵ کرد.
بە گوێرەی هەواڵەکە ڕۆژی چوارشەممە، 13 گەلاوێژ، هێزە ئەمنیەتیەکانی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ڕەحیم حسێنی شارۆمەندی کوردی خەڵکی شاری بۆکان و مامۆستا لە زانستگای پەیام نووری مەهاباد و دوای پشکنینی ماڵەکەی و زەوت کردنی هەندێک لە کتێب و کەلوپەلە شەخسیەکانی ناوبراویان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان گواستەوە و لێپرسینەوەیان لە گەڵ کرد.
سەرچاوەیەکی نزیک لە ماڵی ئەم شارۆمەندە کوردە ڕاگەیاند: ڕۆژی چوارشەممە، کاتژمێر 4ی ئێوارە هێزە لیباس شەخسیەکانی کۆماری ئیسلامی بە بێ هیچ هۆکارێک هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە کوردە و دەستیان بە سەر کۆمەڵێک لە کتێب و کەلوپەلە شەخسیەکانی دا گرت.
شایەنی باسە، ماوەی چەند ڕۆژێکە هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی بە بیانووی جۆراوجۆر و بێ وەرگرتنی مۆڵەت هەڵدەکوتنە سەر ماڵێ شارۆمەندان لە شاری بۆکان و ئەزیەت و ئازاریان دەدەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
08-08-2016
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,144 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!