من سوهەیلا مێهەمی لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بنەماڵەیەکی ئەدەبدۆست لە دایکبووم، واتە باوکم شاعیرە و هەر لە کاتی منداڵییمەوە بە وشەی جوان و دەقی جوان ئاشنابووم، دەبێ بڵێم هەر لە منداڵییەوە گوێچکەم بە تێکستی ئەدەبی ئاودراوە بە تایبەت ئه و ساتانەی باوکم شیعری مامۆستایانی گەورەی کوردی دەخوێندەوە دەبووە هۆی خەیاڵاتی جوان لە مێشکمدا. بەرەبەرە قۆناغەکانی خوێندنم تەواو کرد کە بەهۆی ئەوەی زمانی زاڵ، زمانی فارسی بوو لە ناوەندەکانی خوێندندا منیش شیعرەکانم بە زمانی فارسی بوو، بەڵام هەر لە خەڵوەتی خۆمدا بوو کە هێندێ جار بە مامۆستایانی ئەدەبیات پێشانم دەدا و هیچکات هەوڵی بڵاوکردنەوەیانم نەدەدا لەسەر کێش و سەروا و ئەوان باسمان دەکرد، بەڵام ماوەیەکی زۆر لە ئەدەب بە هۆی هێندی کێشەی ژیان دواکەوتم.. ئەوەی بە هونەر و ئەدەبیات ئاشنا بێت دەزانێ ئەوانەی دەست بۆ قەڵەم دەبەن ئەستەمە دەستبەرداری ئه و ڕێگایە بن بە هەوڵ و تێکۆشانی خۆم دەستم کرد بە فێربوونی زمانی کوردی و دەستم کرد بە نووسینی شیعر بە کوردی واتە بەزمانی دایک لە کۆڕ و کۆبوونەوە ئەدەبییەکاندا بەشدارییم کردووە و زۆربەی شیعرەکانم لە گۆڤارەکانی ڕۆژهەڵات و هێندێ ڕۆژنامەی باشووریش بڵاوبووتەوە وەکو ئەزموونی ئەوانم هەیە ئێستایش لە بواری کۆمەڵناسی لە زانکۆدا دەخوێنم و کۆمەڵە شیعرێکم بەم زووانە لە چاپ دەدرێت.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,281 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!