لە دایکبووی ساڵی 1950، دوو لەسەر سێی تەمەنی لەپێشمەرگایەتیدا بەسەربردووە، شەش منداڵی هەیە، چوار کوڕەکەی پێشمەرگەنو دووانیان لەشەڕی دژ بەداعش برینداربوون، یەکێک لەو کوڕانەی بەهۆی برینداریەوە هەردوو چاوی لەدەستداوەو ئێستا لەبەریتانیایە بۆ چارەسەری پزیشکی. شەهید عادل 40 ساڵ لەتەمەنی بەبێ دابڕان پێشمەرگایەتی کردووە، لەداستانی خواکوڕک دا بەسەختی بریندار بووەو لەراپەڕینی 1991 دەورێکی گرنگی بینیووە، لەناوچەکانی گوێرو مەخمور و شەنگال و ڕەبیعەو بەنداوی موسڵیش شەڕی کردووە دژی داعش. فەرماندەیی زیاتر لەهەزار پێشمەرگەی دەکرد وەکو ئامرهێزی سۆران، کە بەشێک بوون لەفەرماندەیی هەڵگورد.
لەشەڕی 25ی ئۆکتۆبەری دوو 2014 هێزەکانی پێشمەرگە ناوەندی زوممارو 13 گوندی دەوروبەریان لەباکوری ڕۆژئاوای موسڵ ئازادکرد، بەڵام هەواڵە ناخۆشەکە شەهیدبوونی چەند پێشمەرگەیەکی خەڵکی سۆران بوو، لەنێویاندا عادلو سێ برا هەبوون.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 4,594 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!