بەپێی گشتاندنێکی ژمارە (17)ی وەزارەتی دارایی و ئابوری کە 28ی مانگی ڕابردو دەرکراوه و وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە، هەموو ئه و بەڵێندەرانەی کەئەژمێری تایبەتی خۆیان (رەسیدیان هەیە) لەپڕۆژەکانی وەبەرهێنان یان پەرەپێدانی هەرێمی، دەکرێت چەکی پەسەندکراو بەکاربهێنرێت تایبەت بەئیش و کارەکانی بەڵیندەر بۆ مەبەستی (باجی دەرامەت، تاقیگەی بیناسازی، دەستەبەری کۆمەڵایەتی، بەشداربوون لەتەندەرین)دا.
بڕیارەکەی دیکە لە29ی مانگی ڕابردودا دەرکراوە بەواژۆی ڕابەرسدیق بریکاری وەزیری دارایی دەرچوێنراوە، تایبەتە بەوەرگرتنی ڕێکاری یاسایی بەرانبەر به و فەرمانبەرانەی کەلەکۆمپانیا نەوتیەکان کاردەکەن و لەهەمانکاتدا فەرمانبەرن و مووچە لەدامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم وەردەگرن.
بەپێی بڕیارەکە، پێویستە ڕێکاری پێویست بگیردرێتەبەر بۆ مەبەستی لێکۆڵینەوه و پێداچونەوەی ڕێکارە یاساییەکانی ئه و فەرمانبەرانە و ڕێکاری یاسایی تەنها بەرانبەر ئه و فەرمانبەرانە بگیردرێتەبەر کەمامەڵەکانیان تەواو نییە یاخود بەدەر لەیاسا و ڕێنماییەکان و بەبێ ڕەزامەندی فەرمی لەحکومەت و ئه و کۆمپانیانە مووچە وەدەگرن.
- 04-09-2016
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 9,661 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!