رۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، کە تەنیا لە مانگی ئەیلول-دا 12 کەس کوژراون و دوو کەسی دیکەش بە خۆسوتاندن و خۆ خنکاندن گیانیان لەدەستداوە.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان ئامارەکانی کوشتن و خۆکوشتن و سوتان و خۆخنکاندن و پێشێلکارییەکانی دیکەی بۆ مانگی ئەیلول بڵاوکردەوە.
بەپێی ئامارەکە، لەم مانگەدا 12 حاڵەتی کوشتن هەبووە و دوو کەسی تریش لە ڕێگای خۆ سوتاندن و خۆ خنکاندەوە گیانیان لەدەستداوە.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، ڕاشیدەگەیەنێت:"ئەو ئامارانەی ئێمە بڵاوی دەکەینەوە کۆی گشتی ئەو ئامارانە نییە، چونکە بە هۆکاری جیاواز نەمانتوانیوە بگەینەسەرچاوەی ئامارە تۆمارکراوەکان لەسەرانسەری هەرێم".
هەروەها دەڵێت: "زۆربەی تاوانەکانی کوشتن و هەوڵدان بۆ کوشتن و هەڕەشەکان لەڕێگەی چەکەوە بووە، کە ئەمەش پێمان دەڵێت چەکداری بێ مۆڵەت بووەتە مەترسی بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان".
دەستەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، کە لەچاو مانگەکانی ڕابردوو، لەم مانگەدا حاڵەتەکانی (هەڕەشەکردن لە ڕێگەی مۆبایلەوە، توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان و منداڵان، ڕفاندن، هێرشکردنەسەر ڕۆژنامەنووسان) زیادیکردووە.
01-10-2016
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 10,008 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!