رۆژنیوز - زاهیر ئیبراهیم
پۆلیسی سۆران ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کە ڕێژەی خۆکوشتن لە سنورەکەیان زیادی کردوە و بەپێی ئامارێک، لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا 10 کەس خۆیان کوشتووە، کە چواریان ژن و شەشیان پیاو بوون.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەڕێوەبەرایەتی گرتن و گواستنەوەی سۆران، سەربە پارێزگای هەولێر، نەقیب هاوار ئەرگۆشی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی سۆران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا چەند ئامارێکی ڕاگەیاند.
هاوار ئەرگۆشی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند: لە مانگی 9ی ئەم ساڵ 12 حاڵەتی دزیکردن تۆمارکراون، لەلایەن کەسێکەوە هەشت حاڵەتی دزیکردنی ئەنجام دراوە، هەروەها چوار دزی تریش لەلایەن چوار نەوجاوانەوە کراوە، دزیەکانیش جۆراوجۆرن وەک پارە و لاپتۆپ و پێداویستی ماڵ.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی سۆران وتیشی: "باندێک دەستگیر کراوە کە چواریان ئەندامی یەک خێزانن و بە ڕەچەلەک عەرەبن و دانیشتووی سۆرانن، هەڵساون بە ساختەکردنی زێڕ، کە زیاتر لە 200 مسقالیان بە زێڕینگەران فرۆشتووە، لە باندەکەدا ئافرەتیش هەیە و لە چوار دادگاش داوای ئه و باندە کراوە."
هەر لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانیەکەدا ئەرگۆشی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ئەمساڵ لە سنوری دەڤەری سۆران حاڵەتی خۆکوشتن زیادی کردووە، بە جۆرێک لە شەش مانگی ڕابردوودا 10 کەس خۆیان کوشتووە، لەوانەش چواریان ژن و شەش کەسی تریش پیاو بوون.
جێگای باسە بەهۆی "قەیرانی دارایی"یەوە تا دێت لە باشوری کوردستان تاوان و دزیکردن ڕووی لە زیادبوون دەکات، لە سنوری شاروچکەی سۆرانیش لەماوەی ئەم ساڵدا، پۆلیسی سۆران سێ جار بە فەرمی دەستگیرکردنی باندی لەشفرۆشی و دزی و ساختەکردنی ڕاگەیاندووە.
04-10-2016
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 6,290 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!