دوارۆژ، ئاکۆ حەمەد ڕابی
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی سۆران ئاشکرایدەکات، لە ماوەی نۆ مانگی ئەمساڵدا 10 هاوڵاتی خۆیان کوشتوەو بە بەراورد بە نۆ مانگی ساڵی ڕابردوو ڕێژەی خۆکوشتن زیادیکردووەو ڕێگریش لە پێنج حاڵەتی خۆکوشتن کراوە لەلایەن پۆلیسەوە.
هاوار ئەرگوشی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی سۆران بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "لە ماوەی نۆ مانگی ئەمساڵ (10) هاوڵاتی لە سنوری دەڤەری سۆران کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە".
ئاماژەی بەوەشدا، ئەو کەسانەی خۆیان کوشتوە شەشیان پیاو بوون و چواریش ژن، بە بەراورد بە نۆ مانگی ساڵی ڕابردووش ڕێژەی خۆکوشتن بەرزبۆتەوە.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی سۆران، جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە دوای ئاگادارکردنەوەیان تیمەکانی پۆلیسی سۆران، توانیویانە ڕێگری لە پێنج حاڵەتی خۆکوژی بکەن لە سنوری دەڤەری سۆران.
- 08-10-2016
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 5,089 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!