- بەئامادەبونی ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان و فەرمانبەران و سەرجەم چین و توێژەکان خۆپیشاندان لە هەڵەبجە دەستیپێکرد.
- یەکێتی مامۆستایان یاداشتێکی ناڕەزاییان ئاڕاستەی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە بۆ فشار خستنەسەر حکومەتی هەرێم و بەغدا تا کێشەکانی مامۆستایان چارەسەربکەن.
- لە بیستەمین فیستیڤاڵی گەلاوێژدا، سەرپەرەشتیاری گشتی فیستیڤاڵەکە وتی، فیستیڤاڵی ئەمساڵ بە ناوی دەمیرتاش و هەڤاڵانی زیندانییەوە بەناو دەکەین کە بەداخەوە لێرە ئامادەنین.
- قەشەی کەنیسەی مار کۆرکیس لەشارۆچکەی باشیک دەڵێت وای بەباش دەزانن شارۆچکەکە لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بێت نەک حکومەتی عێراق.
- ئەمڕۆ بە مەراسیمێک لە شاری قامیشلۆ لە کانتۆنی جزیرە زانکۆیەک بە ناوی زانکۆی ڕۆژئاوا کرایەوە، کە لە چەندین کۆلێژ پێکهاتووە.
- یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پشتگیری بۆ ناڕەزایەتییە مەدەنیەکان و داواکارییەکانی مامۆستایان دووپاتدەکاتەوەو داوادەکات حکومەتی هەرێم وەڵامی ئەرێنییان بداتەوەو بڕیاری پاشەکەوتی موچە هەڵبوەشێنێتەوە.
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئێوارەی ئەمڕۆ مۆڵگەی شەرڤانانی ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج-یان بۆردمانکردو بەهۆیەوە شەڕڤانێک گیانی لەدەستداو چواری دیکە بریندار بوون.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 16,440 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!