دوای لێکۆلینەوە و بەدواداچوونی ورد و فراوان لە سەر ڕووداوی شەهید کردنی مامۆستا دکتۆر هۆشیار ئیسماعیل، تیمی لێکۆلینەوەی ئاسایشی هەولێر توانیی چەندین سەرەداوی دەست کەوێت و لە ئەنجامیشدا بەرەبەیانی ئەمرۆ 27-11-2016، توانرا بکوژی سەرەکی و هاوکارەکەی دەستگیر بکرێن و لە ئەنجامی لێکۆلینەوە سەرەتاییەکان دانیان بە تاوانەکەیان ناوە. لە پێناو ئاشکرابوونی ڕەهەندەکانی ئەم تاوانە، لێکۆلینەوە بەردەوامە و گشت ڕێکارە یاساییەکان گیراونەتەبەر.
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
27-11-2016
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 5,301 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!