دواڕۆژ
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاشکرایکرد نرخی بلتی فرۆکەی هەردوو سەری نێوان بەغدا و سلێمانی بەرێژەی (65%) کەمدەکاتەوە.
لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی بۆ دواڕۆژ نێردراوە وەزارەتی گواستنەوەی عیراق ڕایگەیاندوە لەدوای گەشتەکەی کازم فنجان حەمامی وەزیری گواستنەوە بۆ فرۆکەخانەی سلێمانی، وەک پاڵپشتیەک بۆ فرۆکەخانەکەو هاندانی زیاتر نرخی بلیتی گەشتی فرۆکەی نێوان بەغدا – سلێمانی و بەپێچەوانەوە دەبێت بە (90) دۆلار، لەکاتێکدا پێشتر(140) دۆلار بووە.
بەیاننامە ئاشکراشیکردوە کە حەمامی بڕیاریداوە نرخی بلیتی فرۆکە لەنێوان شاری سلێمانی و نەجەف لە (169) دۆلارەوە کەم بکاتەوە بۆ (120) دۆلار، بەڵام نرخی
بلیتی گەشتی نێوان شاری سلێمانی و بەسرە وەک خۆی دەمێنێتەوە کە (140) دۆلارە بۆ هەردووسەر.
- 11-12-2016
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 4,498 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!