بابەت: لێکۆڵینەوە
نووسینی: سەعید مامەندی
"لەو کتێبەدا نووسەر پڕژاوتە سەر مێژووی هۆزی گەورک لە کوردستانی ئێران کە لە شەش شاری، ورمێ، سەڵماس، سەردەشت، سەقز، مەهاباد و بۆکان بڵاو بوونەتەوە و لە زیاتر لە 200 گوندی ئەو ناوچانەدا نیشتەجێن.
هەروەها نووسەر لەو کتێبەدا باس لە هۆکاری بڵاو بوونەوەی ئەو هۆزە لە سێ وڵاتدا دەکات و دەڵێت: بە هۆی بڵاو بوونەوەی هۆزی گەوڕک بە سەر ئەو سێ وڵاتەدا، هەتاکوو ئێستا نەیانتوانیووە لە نێو خۆیاندا یەکگرتوو بن و یەکیەتیەک پێکبێن و لە ڕووداو و گۆڕانکارییە سیاسییەکاندا ڕۆڵێکی بەرچاو بگێڕن.
هۆزی گەوڕک یەکێک لە هۆزە گەورەکانی کوردستانە، کە لە سێ وڵاتی ئێران، عێراق و تورکیەدا بڵاو بوونەتەوە.
هۆزی گەوڕک بە یەکێک لە لقە گەورە و سەرکییەکانی هۆزی بڵباس دەژمێردرێ و بنج و بناوانی ئەو هۆزە بۆ شاری بەتلیس لە کوردستانی باکوور دەگەڕێتەوە."
Huomautus: PDF-tiedoston tämä kirja ei ole saatavilla, auttakaa Kurdipedia saat tämän tiedoston! Lähetä kirja Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,337 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!