لەشەوی سەری ساڵدا 21 حاڵەتی برینداری لەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی تۆمارکراوە کە 13 حاڵەتیان بەهۆی چەقۆوە برینداربوون و هەشتەکەی دیکەش بەهۆی تەقەمەنییەوە.
شەوی ڕابردوو لەشاری سلێمانی لەیانه و هۆڵەکانی ئاهەنگ گێڕاندا یادی سەری ساڵ سازکرا، بەشێکی زۆریش لەهاوڵاتیان ڕژانە سەر شەقامی سالم بۆ دەربڕینی خۆشیەکانیان.
دکتۆر ئومێد عەلی، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی بەخەندان-ی وت "شەوی ڕابردوو 21 حاڵەتی برینداری گەیەنراونەتە نەخۆشخانە، کە 13 حاڵەتیان بەهۆی چەقۆوە بووە، دووان له و کەسانەی بەچەقۆ برینداربوون داخڵکراون و نەشتەرگەریان بۆ ئەنجامدراوە".
وتیشی "هەشت حاڵەتی برینداری تریش بەهۆی تەقەمەنیەوە بووه و سەرجەمیان چارەسەریان بۆ کراوه و ڕەوانەی ماڵەوە کراون".
شەوی ڕابردوو دواین شەوی ساڵی 2016ە بوو، لە کاتژمێر نۆی بەیانی دوێنێوە شەممەوە شەقامی سالم لەبەردەم باخی گشتی-ەوە تاکو ئەندەرپاسی خەسرەوخاڵ داخراو ڕێگە بەهاتوچۆی ئۆتۆمبێل نەدرا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەقامەکە بەرووی ئۆتۆمبێلدا کرایەوە.
- 01-01-2017
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 7,819 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!